ئەی دلێران [Ey Dilêran] [Transliteration]
Songs
2024-12-27 01:36:49
ئەی دلێران [Ey Dilêran] [Transliteration]
ئەی دلێران، بێچوە شێران
بەسیە هەڵسن لە خەو وا بەیانە
بۆ بەرزی قەومی کورد
تێکۆشن دەست و برد
چاوی لێتانە دایکی وەتەن
عالەم ئەمڕۆ هەر خەریکە
هەوڵ ئەدا بۆ بەرزی ژیانی
یەک گرن، پێش کەون
ڕاپەرن، سەرکەون
چاوی لێتانە دایکی وەتەن
مەکتەبە دەرمانی ئێمە
خوێندنە ڕەهبەری ڕزگاری
هەڵسن ئەی لاوی کورد
تێکۆشن دەست و برد
چاوی لێتانە دایکی وەتەن
چارەسازان کار بە دەستان
بۆچی وا ماتو بێ دەنگ و دوورن
ئۆباڵی قەومی کورد
لە ئەستۆی ئێوەیە
چاوی لێتانە دایکی وەتەن
هۆنراوەی؛ بێکەس
- Artist:Sirûdî Kurdî / Sirûda Kurdî