بەراورد [Barawrd] lyrics
Songs
2024-11-22 12:57:59
بەراورد [Barawrd] lyrics
نیوەشەو بوو ،
سروشت مات و دنیا بێهەست
تۆ نووستبووی ،
ڕوومەتت لەسەر پشتی دەست .
لە ئادگارت وردبوومەوە:
پێڵی شەو بۆ هەڵیگرتم ،
ڕایهەژاندم ئاوازێکی جاویدانی ،
کتێبەکەی دەستم داخست ،
خۆم ڕەهاکرد لە زیندانی –
ڕووی پیرۆزی تۆم خوێندەوە ،
نەرمە نەرمە ،
ئایەت ئایەت ،
تا بەیانی
- Artist:Abdulla Pashew