چاوەڕوان [Çawerwan] lyrics
Songs
2024-11-25 05:21:25
چاوەڕوان [Çawerwan] lyrics
چاوەڕێتم،
ده‌گه‌ڕێیته‌وه، سوێند ده‌خۆم
سوێند ده‌خۆم، ده‌گه‌ڕێیته‌وه
گه‌ر یه‌ك یه‌ك سنوره‌كان مین ڕێژبكهن
هه‌موو ڕۆژێ ، له‌گه‌ڵ سپێدەی به‌یانا
به‌ره‌و ئاسۆ له دوو ده‌ده‌م ده‌زووی نیگام
وا هه‌ست ده‌كه‌م کە تۆ ده‌بیته باڵدارێكی ئه‌فسانه‌یی و
به‌یانیه‌ك دێیته‌وه لام
ده‌گه‌ڕێیته‌وه، سوێند ده‌خۆم
سوێند ده‌خۆم، ده‌گه‌رێیته‌وه
بۆیه ئه‌گه‌ر بست به بستی ئاسمانیشت لێبتهنن
هه‌موو ڕۆژێ، له‌گه‌ڵ سپێدەی به‌یانا
په‌نجه‌ره‌كان ده‌كه‌مه‌وه
وا هه‌ست ده‌كه‌م كه تۆ وه‌كو تووله نه‌مام،
بەیانیەک له‌به‌ر پهنجهرهكهما ده‌ڕوێی
به‌دیوارا هه‌ڵده‌گه‌ڕێی دێیته‌وه لام
عەبدوللا پەشێو
- Artist:Roozbeh
- Album:Koç