ئاگر و خوێن [Agir û xwen] lyrics
Songs
2024-12-20 11:55:12
ئاگر و خوێن [Agir û xwen] lyrics
ئەی مرۆڤ تۆ خەزنەداری گەنجی عیلم و عیشق و ژینی
تۆ گوارەی ئاسمانی تۆ سەراوێزی زەوینی
ئاگر و خوێن تابەکەی چوونی بێ شوێن تابەکەی
تۆ لە شینیایی حەیاتا عاتفەی سووری بەیانی
تۆ لە دارستانی مێژو وەک شکۆفەی سەرلقانی
ئەی مرۆڤ تۆ باخەوانی بهرزهداری پڕ لەباری
تۆ لە مەیخانە ئەزەلدا ساقی و پەیمانەداری
ئاگر و خوێن تابەکەی چوونی بێ شوێن تابەکەی
سینە هێلانەی هەناسە خۆ لە خۆ بێگانە بۆچی؟
گورگی خوێنمژ بۆ ببێتە خاونی هێلانە بۆچی؟
- Artist:Nasir Rezazî