ده دەرکەوە [Da Darkawa] lyrics
Songs
2024-12-25 21:29:54
ده دەرکەوە [Da Darkawa] lyrics
ده دەرکەوە گوڵم هێـشتا پێڵو فەرشی سەرە ڕێیە
دڵ کڵویەک بەفری سورى ناو پێکەکانى شەوێیە
وەرە ئاخر کێ فەرمویە بەو ناسکیەوە کە بێ دڵ بی
پایزم گۆڕێکى تەنگ بێ لەو گۆڕەدا مشتێ گڵ بی
وەرە لێرە لەم ژورەدا دارچنارێ بالا ئەکا
لە جیاتى بەفر یا باران تەورێ بەسەریا دائەکا
دوا بڕیارە ئەڵێی ئازیز هەر چرکەیەک سەرت دابێ
نەهاتوى تا دارو بەردی ئەم ڕێگەیەش نەگریابێ
چ دادێکە بڵێی تاکەى لەو دەرگایە ڕابمێنم
دە دەرکەوە گوڵم ئاخر خۆ ڕوبار نیم بتفڕێنم
هەور نیم تا فریشتەکەم ڕولە ئاستانەکەى با کەم
تا بمهێنى و لە بنمیچى ژورەکەتدا بە خوڕ داکەم
بكر عهلى
- Artist:Sherko Talib