نامهیهکی پاییزی [Namayaki Payizi] lyrics
Songs
2024-12-25 22:50:43
نامهیهکی پاییزی [Namayaki Payizi] lyrics
ئەی ئەو کچەی پایزانیش
بەرگت سەوزەو
گوڵی تەڕ ئەدەی لە سەرت
خەو مەبینە قۆڵ و باسکم
پشتێنێک بێت بۆ کەمەرت
تۆ نەتدیوە چۆن ئاگری پیری
بەربوەتە تاڵی سەرم
زۆر ئەترسم
دارستانی قژی ڕەشت بگرێتەوە
تۆ نەتدیوە پەنجەکانم
ده چڵی وشك و برنگن
گەر ببنە شانەی قژت
ساتێ نابا ئەشکێنەوە
لۆمەم مەکە گەر دیت چاوم
هەردەم وەك هەوری زستان بێ!
من کەناری شیعرم بەسە
باوەشم بۆ بگرێتەوە
ئەگەر هاتوو لە گۆ کەوتم
بزانە کە
نەمتوانیوە شیعرێ بڵێم
ئازارمی یا جێبێتەوە
هۆنراوە : محەمەد عومەر عوسمان
- Artist:Sherko Talib