خۆشم ئەوێی / نامە [Xoshm Awey/ Nama] [Transliteration]
Songs
2024-11-26 02:35:53
خۆشم ئەوێی / نامە [Xoshm Awey/ Nama] [Transliteration]
لە کۆتایی نامەکەتا
لە نامەکەی ئەم جارەتا
گیانە ئەڵێی:
من بەقەد چەند خۆشم ئەوێی
ئازیزەکەم وەک چۆن بەھار
ئاسمانی شینی خۆش ئەوێ
یان پەپولەی ھەردە و نزار,
ھەنگی دڵدار,
گوڵی باخی ژینی خۆش ئەوێ
شیلەی شیرینی خۆش ئەوێ, خۆشم ئەوێی
یان چۆن بەفری چیای کوێستان,
کانی ڕوونی ناو دارستان,
تریفەی مانگیان خۆش ئەوێ,
گزنگی خۆریان خۆشئەوێ,
خۆشم ئەوێی
،ئازیزەکەم ئەوەندەی خۆتت خۆش ئەوێ
تۆم خۆش ئەوێ
شێرکۆ بێکەس
- Artist:Marzia Fariqi