به‌ژن ڕێک [Bejîn rêk] lyrics
Songs
2024-11-26 07:20:50
به‌ژن ڕێک [Bejîn rêk] lyrics
ئه‌ی به‌ژن ڕێک، له‌نجه جوان، خاوه‌ن سه‌رنج، شێوه‌ت په‌ری
بۆ نیگایه‌ک وێڵ و شه‌یدام، باڵی شیعرم هه‌ڵوه‌ری
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م دیوه چاوت چووته ژێر برژه‌نگی ڕه‌ش
وه‌ک گه‌لاوێژن مه‌به‌ستن بۆ سه‌رنجێک ئاڵ و گه‌ش
تیشکی ڕووت کاتێ له ده‌ریای وردی ئه‌ندێشه‌م ئه‌دا
خشڵی شیعرم وا ئه‌ڕازێ بووکی هه‌ر جوانتر ئه‌کا
وه‌ک په‌پووله گیانی تینووم بۆ قومێ عه‌تری نیگات
دێت و ده‌ڕوا و هه‌ر شنه‌ی دێ تا به برژانگت بگات
جا که تێر بوو و له باخچه‌ی دیمه‌نی پاراوی تۆ
تێر مژی غونچه‌ی سرنجی پڕ گوڵاوی چاوی تۆ
دێم له چاوی عه‌شقی تۆدا بۆ ژیان هه‌نگاو ئه‌نێم
مه‌ست ئه‌بم به‌و بۆنه خۆشه‌ئو به‌سته بۆ چاوت ئه‌ڵێم
- Artist:Necmedîn Xulamî
- Album:Şew Ta Beyanî