خۆشەویستەکەم [xoshewistekem] lyrics

  2024-07-01 06:01:10

خۆشەویستەکەم [xoshewistekem] lyrics

خۆشەویستەکەم ئارامی گیانم

بینایی چاوم هیوای ژیانم

چیتە بۆ وەها کەوتووی بە قینا

تەنیا جێت هێشتوم لەچۆڵی ژینا

یاران هەر ئاوا پەیمان شکێنن؟

هەروا بێ قسەو وا بێ بەڵێنن؟

یا هەرتۆ، هاوار..! تۆش لەبەختی من

ڕاستی پەیمانت لێ بۆتە دوژمن؟

شەوێ بەیادی ژینی ڕابردوو

بەیادی گوڵی عومری بابردوو

سەرێ بکێشە هەوارگەی وێران

کە تاریکترە لە دیدەی کوێران

بزانە مەستی شەرابی چاوت

گیرۆدەی داوی ئەگریجەی خاوت

کۆست کەوتووەکەی کۆنە هاودەمت

چۆن بووە بەیاری دێرینی خەمت

تۆ بژی بۆ خۆت بێخەم مو بێ باک

منیش ڕەنجەرۆ بۆت ئەچمە ژێر خاک

یەکەم دڵدار نیم بەمجۆرە بمرم

تۆش یەکەم یار نیت ئەم ڕێیە بگرێت!

Ibrahim Ahmad more
  • country:
  • Languages:Kurdish (Sorani), Turkish
  • Genre:Poetry
  • Official site:http://www.ibrahimahmed.org/poems.html
  • Wiki:https://en.m.wikipedia.org/wiki/Ibrahim_Ahmad
Ibrahim Ahmad Lyrics more
Excellent recommendation
Popular