من ئه‌و دیله‌م [Min Ew Dîlem] lyrics
Songs
2024-11-23 20:17:05
من ئه‌و دیله‌م [Min Ew Dîlem] lyrics
من ئه‌و دیله‌م له زیندانی تاریكا
هه‌تاوی بیر ڕووناك ئه‌كا به‌ر چاوم
به‌ناو هه‌زار حه‌ڵقه‌ی داوی باریكا
قه‌فی زنجیر ئه‌پچڕێنێ هه‌نگاوم
من ئه‌و دیله‌م له پشت شوورای پۆڵاوه
ئاسۆی هیوای گه‌شم هه‌رگیز ون ناكه‌م
به گڕی سوور له‌ڕووی ئاسمان نوسراوه
به‌ند به به‌ندی ئایین نامه‌ی بڕواكهم
مادام هێزی زۆربه‌ی گه‌لم له پشته
دڕك گوڵه و ترس ئارامه بۆ خواستم
من ئه‌و دیله‌م كه سرنجی بێباكم
سڵ له چاوی پڕ له قینی زه‌ق ناكا
دانه‌چیڕه‌ی گورگی هاری سه‌ر لاکم
زاتی گیانی نه‌له‌رزیوم له‌ق ناكا
من ئه‌و دیله‌م كه دیل كه‌ری زۆردارم
دڵی له‌به‌ر گوڕی ناڵه‌م ئه‌له‌رزێ
تا شڕتر كا كه‌ڵبه‌ی له‌شی زامارم
خۆی خراپتر له‌ناو خوێنا ئه‌گه‌وزێ
هۆنراوە: مامۆستا گۆران
- Artist:Kale Atashi