به‌سه‌رهاتی ئه‌ستێره‌یه‌ک [Beserhatî Estêreyek] [English translation]

Songs   2024-07-02 07:26:10

به‌سه‌رهاتی ئه‌ستێره‌یه‌ک [Beserhatî Estêreyek] [English translation]

،بانگی شێوان: لە ئاسمانی خۆرنشین

!ئەستێرەیەک ئەجریوێنێ: گەش، شیرین

،دەورو پشتی دەریای شینەو بەتەنیا

!سرنج ئەدا لە ئێوارەی ڕووی دنیا

،لە پرشنگیا هەیە شێوەی چاوی کاڵ

!لە لەرزینیا زەردەخەنەی لێوی ئاڵ

،وەک ئەو گوڵەی ئەیدا لەسەر نازدارێ

!تێر نابێ لێی هەر چاوێ بۆی ئەنواڕێ

،منیش یەکێ لەو تەماشاکەرانەم

دڵ گیرۆدەی ئەم جوانیی ئێوارانەم؛

،لەسەر گردێ بەرامبەری ئەوەستم

!کەیلی بزەی ئەبێ سرنجی مەستم

،تاریک دایە.. ئەستێرەی تر بەرو دوا

..فڕێ ئەدەن چارشێو لە عاستی دنیا

بەڵام ئێستا ئەو ئەسپایی بەرەو خوار

هەڵ ئەخلیسکێ، کز کز، ئەگاتە لێوار؛

،لێوی تینووی کەل وەک دڵۆپ ئەمژێ

ئەی داخەکەم، مەرگی نیشتن ئەکوژێ

ئەم ئەستێرە، بەسەرهاتی دڵگیری

...!لە کام ڕۆحا نابزوێنێ سا زویری؟

Abdulla Goran more
  • country:
  • Languages:Kurdish (Sorani)
  • Genre:Poetry
  • Official site:
  • Wiki:https://en.m.wikipedia.org/wiki/Abdulla_Goran
Abdulla Goran Lyrics more
Abdulla Goran Featuring Lyrics more
Abdulla Goran Also Performed Pyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Artists
Songs