بیرت ئه‌که‌م [Bîrt ekem] lyrics

Songs   2024-12-02 04:29:14

بیرت ئه‌که‌م [Bîrt ekem] lyrics

بیرت ئه‌که‌م به‌ڵام هه‌رگیز نامه‌وێ بگه‌ڕێیته‌وه‌

سڵاوێکی به‌ڵام هه‌رگیز نابێ وه‌ڵام بدرێیته‌وه‌

بیرت ئه‌که‌م به‌ڵام هه‌رگیز نامه‌وێ بگه‌ڕێیته‌وه‌

سڵاوێکی به‌ڵام هه‌رگیز نابێ وه‌ڵام بدرێیته‌وه‌

تیرێکی له‌ ناودڵمدا به‌ڵام جوانه‌ شوێنه‌وارت

ئه‌وینت هه‌ر نزرگامه‌ به‌ڵام نایه‌مه‌وه‌ دیارت

تیرێکی له‌ ناودڵمدا به‌ڵام جوانه‌ شوێنه‌وارت

ئه‌وینت هه‌ر نزرگامه‌ به‌ڵام نایه‌مه‌وه‌ دیارت

خۆشه‌ بوونت له‌م دنیایه‌

به‌ڵام که‌ وه‌کوو نه‌بوون بێت

ئه‌شق جوانه‌ به‌ڵام نه‌ک یه‌کێک زه‌بوون بێت زه‌بوون بێت

ئه‌توانم بتکوژێنمه‌وه‌

لێ بۆ ڕۆژگار لێی گه‌ڕاوم

ئه‌و شوێنانه‌ی که‌ له‌وێ نیت

دایم ئه‌وێت بۆ گه‌ڕاوم

خۆ ئه‌تبینم که‌ ئه‌تبینم

به‌ڵام جوانه‌ ڕوو وه‌رگێڕان

هێنده‌ له‌ به‌رزی منت خست

ترسم نه‌ما له‌ هه‌ڵدێران

خۆ ئه‌تبینم که‌ ئه‌تبینم

به‌ڵام جوانه‌ ڕوو وه‌رگێڕان

هێنده‌ له‌ به‌رزی منت خست

ترسم نه‌ما له‌ هه‌ڵدێران

تیرێکی له‌ ناودڵمدا به‌ڵام جوانه‌ شوێنه‌وارت

ئه‌وینت هه‌ر نزرگامه‌ به‌ڵام نایه‌مه‌وه‌ دیارت

تیرێکی له‌ ناودڵمدا به‌ڵام جوانه‌ شوێنه‌وارت

ئه‌وینت هه‌ر نزرگامه‌ به‌ڵام نایه‌مه‌وه‌ دیارت

Sana Barzanji more
  • country:Iran
  • Languages:Kurdish (Sorani), Kurdish (Kurmanji), Kurdish (Xwarin)
  • Genre:
  • Official site:
  • Wiki:
Sana Barzanji Lyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Artists
Songs