قانێع lyrics
Songs
2024-11-30 02:47:07
قانێع lyrics
بولبولێ دوێنێ بەگەرم ئەیخوێند لەسەر دیواری باغ
یەعنی عاشق بێن تەماشا کەن گوڵ و گوڵزاری باغ
دوێنێ یار وەعدەی بە باغی پێ ئەدام ئەمڕۆ ڕەقیب
مەنعی وا کردم نەبینم هەر لە دوور دیواری باغ
من خەیاڵم بوو بەبێزۆ بۆنی خونچەی گوڵ بکەم
بەختەکەم هێندە زەعیفە دەس نەکەوت بۆم خاری باغ
چونکە شێعر و قافییەم لە بەزمەدا بێوسعەتە
باغ ئەگەر بۆ من نەبێ خۆ حازرە گریان و داخ
با بناڵێنم لەداخی ئیشی چەرخی کاری پووچ
بۆ نەبوونی بازە ئەمڕۆ ئیتیفاقی پۆر و زاغ
وەرنەوە با پێش کەوین ئێمەش وەکوو بێگانەکان
فیکری میلەتپەروەرانم خەینە پێش وەک شەوچراغ
ئەی منەووەر ئیهتیمامێ بۆ تورەقی خاکەکەت
ژینی هۆزت کەی بە گودڵەس یا سدارە و بۆیمباغ
- Artist:Qani