پرسیار [Prsyar] lyrics
Songs
2024-12-29 06:03:35
پرسیار [Prsyar] lyrics
پرسیار لە ڕابردووم مەکە
من کەسێکی بێ ڕابردووم
ڕابردوویەک تۆی تیا نەبی
منیش لەنێویدا مردم
من مێژووی خۆمم خۆش ناوێ
چونکە خەتای لەگەڵ کردووم
بێ ئەوەی ناوی تۆ ببات
ئەو هەموو ساڵانەی بردم
ڕابردووی چی لەبوونمەوە
قەدەرم غەدرم لێ ئەکا
هەموو عومری تەکاندووم
تازە ئاماژەت بۆ ئەکا
بە پرسیار ئازارم مەدە
بۆ لە ڕابردووم ئەپرسی
بۆ پرسێک ناخی خواردووم
بۆ وا درەنگ یەکمان ناسی
خۆم پێم سەیرە لەنێو عومری
سارد و سڕێ بێ تۆییدا
چۆن بەبێ تۆ ئەژیام وچۆن
چۆن بێ تۆ هەناسەم ئەدا
من نازانم بە چ خەونێک
بچمە نێو عومرێکی تر
ساڵەکانی پڕ بن لە تۆ
منیش پڕ بکەن لە شیعر
ئەی کەو کەسەی بۆ هەتایە
بە سۆزت داگیرت کردووم
پرسیار لە ڕابردووم مەکە
من کەسێکی بێ ڕابردووم
- Artist:Paywand Jaff