ئامان هەی ئامان [Aman Hey Aman] lyrics
Songs
2024-12-02 03:15:07
ئامان هەی ئامان [Aman Hey Aman] lyrics
هەی داد هەی بێداد کەس دیار نیە
کەس لە دەردی کەس ئاگادار نیە
هەی داد هەی بێداد لەم گەورە شارە
نە دەنگی دۆست دێ ،نە یار دیارە
ئامان هەی ئامان ئامان هەی ئامان ئامان هەی ئامان
چەرخی چاوەیلت، چەرخی چاوەیلت سەریان لێم شێوان
ئازیزم سەریان لێم شێوان
من دوور و تۆ دوور وە دووریت قەسەم
هەر وەختە بەربێ ئاگر لە جەستەم
لە دوری باڵات خەمم خەڵاتە
ڕۆحم ئێشکچی دەوری باڵاتە
شەوان نەخەفتم بە تاسەتەوە
بۆنم دا بە بۆی هەناسەتەوە
شەوان شەو ناڵین ڕۆژان ڕۆڕۆمە
گشتی پەژارەی دووریەکەی تۆمە
- Artist:Sadiq Tarif
- Album:Kordaneh