جەوری حەبیب [Cewrî hebîb] lyrics
Songs
2024-12-22 15:39:55
جەوری حەبیب [Cewrî hebîb] lyrics
ئەمکوژێ حوکمە ئەزانم بە خودا جەوری حەبیب
بەسە سا لە ڕێی خودا، دەس لە یەقەم بەردە تەبیب
تاڵعم نەحسە ئەترسم کە لەژێر باری فراق
بمرم و ڕۆژێ نەبێ دەوڵەتی وەسڵم وە نەسیب
وەرە دەستت بنە نێو دەستم و پێکەو بدوێن
با وەکوو سوفرە لە داخا بدڕێ ورگی ڕەقیب
چاوی فەتانە و یا نەرگسی جادویە هەتە
چوو بە یەک عیشوە ئەدا زاهیدی سەد ساڵە فەریب
متن ترانه و آهنگ از سایت
تا لە تۆ دورە دڵی غەمزەدە ئەی ڕاحەتی گیان
مەشرق و مەغربە مابەینی لەگەڵ سەبر و شەکیب
بێ فەراز نابێ نەشیب، ئەم قسە تەحقیقە بەڵام
من لە ڕێی عەشقی تۆ نەمدی بە خودا غەیری نەشیب
شێخ ئەگێڕێتەوە گەر چاوی بە زوڵفت بکەوێ
خرقە و سوبحە بە زونار و چلیپا و سەلیب
تاقەتم تاقە لە ژێر باری خەمانا گوڵەکەم
بکە ڕەحمێ بە دڵم، چاکە تەڕەحوم بە غەریب
- Artist:Abbas Kamandi
- Album:کیژی لادی (Kîjî Ladê)