نامە [Name] [Transliteration]
Songs
2024-11-25 03:47:46
نامە [Name] [Transliteration]
ئێوارەیە.
باران نم نم دێتە خوارێ.
تەنیام.
نا، تەنیا نیم ــ
هەموو مۆسکۆ لەگەڵ مندا هەنگاو دەنێ.
تەنیایی کارمامزێک بوو،
ڕاو کەرێک هات،
تەقەی لێ کرد،
هەنگاوەکانم نایگەنێ!
ئێوارەیە.
باران نم نم دێتە خوارێ.
تەنیام.
نا، تەنیا نیم ــ
کاتێ دەرۆم
شەقامی پڕ خۆی لەقاچم گرێ دەدا.
کاتێ دەڕۆم
لە گیرفانما
نامەیەکی ناو زەرفی ئاڵ
دڵی دووەممە ،
لێ دەدا !
- Artist:Abdulla Pashew