هەر یەکەم بەهار [Her yekem bahar]
Songs
2025-05-27 14:22:47
هەر یەکەم بەهار [Her yekem bahar]
هەر یەکەم بەهار گوڵی ئاواتم
کەوتە بەر زوقم و تووشی مەینەتم
ئەو جامە ویستم ببەم بۆ لێوم
پێیان ڕژاندم چۆن قوڕ نەپێوم
بەهاری ژینم گریان و شین
نەوای مۆسیقا و سۆزی ئەوین
خەزانی عومرم پێوە داواری
گوڵێکی سووری نەدا لەسەری
هەر یەکەم بەهار گوڵی ئاواتم
کەوتە بەر زوقم و تووشی مەینەتم
ئەو جامە ویستم ببەم بۆ لێوم
پێیان ڕژاندم چۆن قوڕ نەپێوم
- Artist:Hossein Sharifi
- Album:Shlêre