Allah Knows [Kurdish [Sorani] translation]

Songs   2024-11-27 01:42:01

Allah Knows [Kurdish [Sorani] translation]

کاتێ هەست بە تەنهایی دەکەی لەم جیهانەدا

وە هیچ کەسێکیش نییە کە فرمێسکەکانت بژمێرێ

تەنها لەبیرت بێ، گرنگ نییە لە هەر کوێی!

خوا دەزانێ، خوا دەزانێ

کاتی کە بارێکی زۆر قوڕست هەڵگرتووە

وە دەتەوێ بزانی چەند دوور دەتوانی بڕۆی

لەگەڵ هەر هەنگاوێک لەو ڕێگایەدا کە دەیگریەبەر

خوا دەزانێ، خوا دەزانێ

گرنگ نییە چی لە ناوەوەیە یان لە دەرەوە

شتێک هەیە کە هیچ گومانی تێدانییە

خوا دەزانێ، خوا دەزانێ

وە هەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدایە

هەر ئەستێرەیەک لە هەموو ئەم گەردوونەدا

خوا دەزانێ، خوا دەزانێ

کاتێ ئەو کەسە تایبەتە دەبینییەوە

وا هەست دەکەی کە ژیانت تازە دەستی پێکردووە

دەتوانی لەسەر مانگ پیاسە بکەی، بە هەمووانی ڕابگەیەنی

خوا دەزانێ، خوا دەزانێ

کاتێ بە خۆشەویستی لە چاوەکانتەوە تێدەڕوانی

بۆ ساتێک بەهەشت دەبینی

وە دەبینی کە منداڵەکەت یەکەم هەناسەی ژیانی وەردەگرێ

خوا دەزانێ، خوا دەزانێ

کاتێ کەسێکی نزیک لە دڵت لەدەست دەدەی

دەبینی کە هەموو ژیانت دادەڕمێ

وە هەوڵدەدەی کە بەردوامبی بەڵام زۆر گران دیارە

خوا دەزانێ، خوا دەزانێ

دەبینی هەموومان ڕێگایەکمان هەیە هەڵیبژێرین

بەناو دۆڵ و گردەکاندا دەڕۆین

لەگەڵ هەوراز و نشێوەکاندا، هەرگیز مەتۆرێ هەرگیز گرژمەبە

خوا دەزانێ، خوا دەزانێ

هەر دەنکۆڵە خۆڵێک

لە خاکی هەر بیابانێک

ئەو دەزانێ

سێبەری هەر لەپی دەستێک

هەر دەستێکی داخراو

ئەو دەزانێ

درەوشانەوەی هەر فرمێسکێک

لەسەر هەر برژانگێک

ئەو دەزانێ

هەر بیرکردنەوەیەک کە دەمبێ

وە هەر وشەیەک کە دەیڵێم

ئەو دەزانێ

خوا دەزانێ.

Zain Bhikha more
  • country:South Africa
  • Languages:English, Arabic
  • Genre:Nasheed, Singer-songwriter
  • Official site:http://www.zainbhikha.com/#loop
  • Wiki:http://en.wikipedia.org/wiki/Zain_Bhikha
Zain Bhikha Lyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Artists
Songs