Ağlama Yar [Kurdish [Sorani] translation]

Songs   2024-11-19 10:31:23

Ağlama Yar [Kurdish [Sorani] translation]

تۆ لەیلا بووی منیش مەجنون

لە ناو بیابانەکاندا

تۆ ئاگر بووی (بڵێسە)

منیش با، کلپەو لێهەڵساندم

لە ناو خۆڵەمێشدا

وەرەو ببینە ئەم وەزعەم

نە باخچەکەم سەوز دەبێت

برینەکانم ساڕێژ نابێت

لە گەڵ کاتدا

یار مەگری

ڕۆژێک دێت ئەم حەسرەتە کۆتایی یەت

دەگەڕێمەوە مەگری

چاوەڕێم بکەو مەگری

هەر سەلامێک

هەر قسەیەک

ئازارم دەدات

ئەگەر بۆ کۆتا جار ئەت بینیم

لە کۆتا هەناسەمدا

تۆش دەڕۆیت

تۆش واز دەهێنیت

باخچەکەم سەوز نابێت

برینەکانم ساڕێژ نابن بە پێی کات

یار مەگری

ڕۆژێک دێت ئەم حەسرەتە کۆتایی یەت

دەگەڕێمەوە مەگری

چاوەڕێم بکەو مەگری

شیعر:

جیابوونەوە قورسە

خۆشەویست دەڕوات

دەبێت بە ئازار

دەبێت بە برین

جێگاکەی بەجیدەمێنێت

جیابوونەوە قورسە

باوک دەڕوات بەهێز دەبیت

دایکت دەمێنێتەوە

هیچت نامێنێتەوە

هیچ

هەر ئازارەکانت مایەکەو دەبن

بەتەنیا دەمێنیتەوە

ناتوانی بژیت

زۆر سەختە جیا بوونەوە

ئەڕۆن هەر خۆت دەمێنیتەوە

لە هەموشی سەختر کە تۆ دەڕۆی

بێتۆ دەمێنیتەوە

لە هەمووشی خراپتر

بێدەنگ (بێ سەوتی تۆ) دەمێنیتەوە

یار مەگری

ڕۆژێک دێت ئەم حەسرەتە کۆتایی یەت

دەگەڕێمەوە مەگری

چاوەڕێم بکەو مەگری

Koray Avcı more
  • country:Turkey
  • Languages:Turkish, Turkish (Anatolian dialects)
  • Genre:Pop, Alternative
  • Official site:https://dinleco.com/profile/korayavci
  • Wiki:https://tr.wikipedia.org/wiki/Koray_Avc%C4%B1_(m%C3%BCzisyen)
Koray Avcı Lyrics more
Koray Avcı Featuring Lyrics more
Koray Avcı Also Performed Pyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Artists
Songs