عكس اللي شايفينها [Aaks Elli Shayfenha] [Kurdish [Sorani] translation]
عكس اللي شايفينها [Aaks Elli Shayfenha] [Kurdish [Sorani] translation]
وتوویانە بەختەوەرە لەژیانیدا
بەهەموو خەونەكانی گەیشتووە
خۆشبەختییەكەی پێوە دیارە
لەپێكەنین و قسەكانیدا
بەشێوەیەك دەژی هەروەك لەبەهەشت بێت
و هەموو دونیا سامانی ئەو بێت
وتوویانە سەرسەخت و بەهێزە
هیچ شتێك كاری تێ ناكات
هیچ كەسێك لەژیاندا ناتوانێت
قسەی خۆی بەسەردا بسەپێنێت
بۆ خەونی هەبێ و ئاوات بخوازێت؟
لەهیچ شتێكی كەم نییە
من لەناخمدا پێچەوانەی ئەوەیە كە دەیبینن
ئەو برینەی كە تێیدایە خودامان پەنای بێت
هەندێ سات پێكەنین برینێكی گەورە دەشارێتەوە
هەندێ ساتیش هەندێ شت هەن كە حەزناكەین دەری بخەین
من لەناخمدا زۆر ئازار دەچێژم
و ملێۆنێك شتم شاردووەتەوە كە ئازارم دەدەن
ئارەزوو دەكەم باسی بكەم بۆ كەسێك و بدوێم
و هێزی كەسایەتیم ڕێگریم لێدەكات
ساڵانێكە من لەكێشەكانمدا دەژیم
و واخۆم دەردەخەم كە لەبیرم كردبێ
ئەوان بڕیاریان لەسەرداوم لە شێوەم و لەو ژیانەی كە تیایدا دەژیم
من زۆر كات ئارام دەردەكەوم
و لەناخیشمدا ئاگر بڵێسە دەدات
وە ئەگەر ڕۆژێك ئەوانەی ئیرەییم پێ دەبەن
لەجێگای من بژین ئەگەر بۆ چركەیەكیش بێت
وە ئەگەر ئەوەیان بینی كە من بینیومە
ئاوات بەژیانێكی تر دەخوازن
وە ئەگەر بدوێم لەبارەی ئەوەی كە منی تیام
چ جیاوازییەكی دەبێت؟ سوودی چییە!
- Artist:Elissa
- Album:Saharna Ya Leil (سهرنا يا ليل 2016)