Aci Gercekler [Kurdish [Sorani] translation]
Songs
2024-11-23 03:22:34
Aci Gercekler [Kurdish [Sorani] translation]
ڕێگام دەکەوێتە سەر مەیخانەکان
هەرچەند دەخۆمەوە خۆشەویستەکەم دێتەوە یاد
چاوەکانم دەسڕمەوە تاکو ووشک ببنەوە
وەکو لافاوی بەهارە دووبارە دەڕژێنەوە
کوا خۆشەویستەکانم ، لەکوێیە خۆشەویستیان
ڕاستیــە تاڵەکان من دەگریێنن
ناڕەزاییەکان تەواو نابن ، تاوانەکان تەواو نابن
ئەو بەردانەی کە لێم داون خوایە سەرم دەهێشێنن
پێش پیربوونم مووەکانی سەرم سپی بوون
وەک بەفر سپی هەموو کات دەمەوێت مووەکانم دەربێنم
ئەوەی دەمبینێ و نامناسێ وا دەزانێ من شێتم
نازانن برینە بێ دەرمانەکەم خوێنی لێ دێت
من ڕابردووم ، ڕابردووم بەدوامدا دەگەڕێت
بەبێ مردن هەموو کات دەمەوێ بچمە ناو قەبر
- Artist:İbrahim Tatlıses
- Album:Gelme İstemem