ئاگره سووره [Agire sûre] lyrics
Songs
2024-12-27 01:01:18
ئاگره سووره [Agire sûre] lyrics
من پشـــکۆیهک لهوئاگرهم که ئاسنیش ئه‌تاوێنێ
من دڵـۆپێک لهوبارانهم که ده‌ریایه‌ک به‌دی دێنێ
من شه‌ماڵم ئهوشهماڵهی پڕله شنه‌ی بهسۆزوتاو
دهمهوبـههاربهفری داگیرکه‌ری وڵات ئه‌که‌م به‌ئاو
من ژیله‌مۆم ئهوژیلهمۆی دوای هه‌زاران ئاولێ پژان
دیسانه‌وه گڕ دههــاوێـــم دهیــڵـێمهوه گــۆرانی ژیــان
کاتێ ساوای باوک کوژراو فرمێسک ئه‌ڕژێنێ به‌تاسه
من بـهسۆزتر لهوئـهسـرینهم بهقـیـنـترم لـهوهـهنـاسه
من بــاوهڕم بــوومـــهلــهرزهم، دڵی زه‌وی ده‌له‌رزێنم
کێو وتـهلان له‌بن دێنم هـــه‌موو جــــیـهان دههــهژێنم
من رووناکی ئاسۆی ژینم وه‌ک تاوهــهڵدێ بۆژێـردهستان
من شۆڕشم ئاگره سووره‌م ئاگره سوورهکــهی کوردستان
- Artist:Necmedîn Xulamî
- Album:Faranji Posh