Amor gitana [Kurdish [Sorani] translation]

Songs   2024-07-02 13:45:59

Amor gitana [Kurdish [Sorani] translation]

پێستی کچەکە وەکو ئاوریشمە

کە زۆر ساف و لووس و سپییە

چاوەکانی وەکو قاوەی ڕەش وان

هەموو ئەمانەم پێویستە ئەمشەو

ئەو کراسێکی درێژ دەپۆشێت ئەمشەو

نازانم چی لەنێوی شاردۆتەوە

وە دەشزانم ئەوان دەڵێن ئەو بڕە زیادیشە

بەڵام من دەمەوێت زیاتر خۆشم بوێت

ئامۆر ئامۆر گیتانا، ئامۆر گیتانا

ئامۆر گیتانا

گۆرانی کۆپاکابانە دەڵێمەوە لەگەڵ گیتارەکەم، بە گیتارەکەم

ئامۆر ئامۆر گیتانا، ئامۆر گیتانا

ئامۆر گیتانا

تۆ دەزانی وام لێبکەی چیم دەوێ

تۆ وام لێدەکەی بمەوێت

تۆ وام لێدەکەی بمەوێت

قەت بیستووتە دەربارەی ئەم کچە جوانە؟

لەگەڵ زەردەخەنە لاسارەکەی چۆن ناوی دەبەن

قژێکی زێڕینی هەیە، وەک چیڕۆکە ئەفسانەییەکان

هەمووان سەیری دەکەن

ئەمشەو

من بەختی خۆم تاقی دەکەمەوە شەرم ناکەم گەر سەمایەک بکەم

بەختی خۆم تاقی دەکەمەوە

ئەو کراسێکی درێژ دەپۆشێت ئەمشەو

نازانم چی لەنێوی شاردۆتەوە

وە دەشزانم ئەوان دەڵێن ئەو بڕە زیادیشە

بەڵام من دەمەوێت زیاتر خۆشم بوێت

ئامۆر ئامۆر گیتانا، ئامۆر گیتانا

ئامۆر گیتانا

گۆرانی کۆپاکابانە دەڵێمەوە لەگەڵ گیتارەکەم، بە گیتارەکەم

ئامۆر ئامۆر گیتانا، ئامۆر گیتانا

ئامۆر گیتانا

تۆ دەزانی وام لێبکەی چیم دەوێ

تۆ وام لێدەکەی بمەوێت

تۆ وام لێدەکەی بمەوێت

Akcent more
  • country:Romania
  • Languages:English, Romanian, Spanish, Portuguese, French
  • Genre:Dance, Electropop, House
  • Official site:http://www.akcentonline.com/
  • Wiki:https://en.wikipedia.org/wiki/Akcent
Akcent Lyrics more
Akcent Also Performed Pyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Artists
Songs