Annem [Kurdish [Sorani] translation]
Songs
2025-12-08 01:48:54
Annem [Kurdish [Sorani] translation]
دایكم
وه‌كو یادگاری له رابردووی من
باوه‌شی سۆزم بۆ بكه‌وه دایه
شه‌وان ساردوسڕ، بێده‌نگ و تاریك
سه‌رمامه ئه‌من، دامپۆشه دایه
دایه، هۆ دایه، ئازیزم دایه
چه‌نده حه‌زده‌كه‌م ئێستێ له‌لام بی و
له‌سه‌ر كۆشی تۆ تێر بنووم دایه
نزای سه‌ر زار‌و، خه‌ونی چاوانم
یادو حه‌سره‌تت له‌نێو دڵ دایه
دایه، هۆ دایه، ئازیزم دایه
وهئاگاهاتم و به‌دواتدا گه‌ڕام
چاوم به راست و چه‌پ گێڕا، دایه
شه‌وان ساردوسڕ، بێده‌نگ و تاریك
سه‌رمامه ئه‌من، دامپۆشه دایه
دایه، هۆ دایه، ئازیزم دایه
- Artist:Zeki Müren
- Album:Cd single