ئارامی گیان [Arami Gyan] lyrics

Songs   2024-07-02 06:13:53

ئارامی گیان [Arami Gyan] lyrics

کچە شۆخ و شەنگەکە نازداری خانم و مانی

نەکەی دڵم بشکێنی خاوەن عەهدو پەیمانی

توخوا بەجێم مەهێڵە خۆ تۆ بۆ خۆت ئەزانی

بێ تۆ ڕۆژگارم شەوە، تۆ ڕۆشنایی ژیانی

لەنجەو ئەداو ئەتوارت سەرمەست ئەکا دڵدارت

سیما ودیمەنی جوانت نیگاوئەبرۆی کەوانت

چاوانت خۆرەتاوە، دەم بە خەندەو شیرینیت

مەستی نیگات پێم ئەڵێ تۆ فریشتەی ئەوینی

قامەت و باڵای بەرزی، شیرین سیامای خۆش تەرزی

جوانی بێ ڕادەومەرزی، بەسە بۆ سەرفرازی

ئارامی ڕۆح و گیانە سالاری چاو مەستانە

فەرمانڕەوای دڵانە لەنجەولاری بەنازی

پێکراوی تیری نازی گیرۆدەی چاوی بازی

چاوەڕێم لام لێوەکەی، یارەکەم بە دڵخوازی

ڕازونیازی تۆیە لە دڵما داگیرساوە

ئاشقت کانی بەهارەو لە ناخما هەڵقوڵاوە

Rawa Jamal more
  • country:
  • Languages:Kurdish (Sorani)
  • Genre:
  • Official site:https://www.facebook.com/Rawa.Jamal.Abdul/
  • Wiki:
Rawa Jamal Lyrics more
Rawa Jamal Also Performed Pyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Artists
Songs