شارەکەم [Şarekem] lyrics

Songs   2024-11-30 15:48:38

شارەکەم [Şarekem] lyrics

چەرخی چەواشەی بێ‌ئامان

زوو دایبڕیم لە نیشتمان

چەرخی چەپ‌گەرد وای هێنا بۆم

ئاوارە بووم لە شاری خۆم

باخی بەهەشت بێ هەندەران

بۆ من هەر دەرد و ماتەمە

بیرم هەر لای کوردستانە

بۆیە دڵم پڕ لە خەمە

شەکەتم لە ژیانی ئەوێ

لە ئەم ژینە غەوارەیە

بەڵام چی بکەم ئەم خەڵکەی من

ئێستاکەش هەر ئاوارەیە

شەو و ڕۆژ هەر وام لە خەیاڵ

ئەفڕم وەکوو کۆتر بە باڵ

بەرەو ئاسمانی شارەکەم

بۆ لای خەڵکە هەژارەکەم

کە چی شار هەر وەکوو شەوە

ڕایچڵەکاندم لەو خەوە

لە پڕ بە دەم گریانەوە

بە دەرد و ئێش و ژانەوە

دیسان بەرەو ڕێ بوومەوە

بەرەو هەندەران چوومەوە

ئاوارەیی بوو بە بەشم

بڕوانە فرمێسکی گەشم

Nasir Rezazî more
  • country:Iran
  • Languages:Kurdish (Sorani), Kurdish (Gorani)
  • Genre:Folk
  • Official site:
  • Wiki:https://en.m.wikipedia.org/wiki/Nasser_Razazi
Nasir Rezazî Lyrics more
Nasir Rezazî Featuring Lyrics more
Nasir Rezazî Also Performed Pyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Artists
Songs