ئه‌و ده‌رگایه‌م لێ بکه‌نه‌وه [Aw Dargayam Le Bkawa] lyrics
ئه‌و ده‌رگایه‌م لێ بکه‌نه‌وه [Aw Dargayam Le Bkawa] lyrics
ئه‌و ده‌رگایه‌م لێ بکه‌نه‌وه
چاوم سه‌وزایی خۆشه‌وێ
تا دوا ڕاده‌ی هه‌لقرچاندن
پێستم هه‌تاوی پێویسته
کۆلێ ڕۆژی پڕ ئازاره
ده‌ستی رێزم نه‌ناوه‌ته نێوان
ده‌ستی نه‌رم و شلی گیتاره‌که‌م
ئه‌و ده‌رگایه‌م لێ بکه‌نه‌وه
با پروشه‌ی نۆبه‌ره به‌فرێکی تریش
لێم ببارێ و ئیتر زویری بێ سنوریم بکه‌م
با بسوتێم به بروسکه‌ی هه‌ورێکی شاره‌که‌م
با هه‌ست به نازداریم نه‌که‌م
با ده‌ورم قه‌ره‌بالغ نه‌بێ و جوان نه‌بمه‌وه
تکا ده‌که‌م، تکا ده‌که‌م
حه‌زی خۆمه ئه‌و ده‌رگایه‌م لێبکه‌نه‌وه
من له نێو ئێوه‌دا ته‌نیام
ئێوه نه‌بن هه‌بن چیه؟
پرچی سپی گیتاره‌که‌م
هێند درێژ بوو سودی چیه؟
گه‌رووم هه‌لاوتان نه‌چێژێ
چ حه‌یرانێک هاوسه‌ریتی ده‌کاو؟
منیش نه‌بم کێ گۆرانیتان بۆ ده‌ڵێ؟
تکا ئه‌که‌م بۆ دواین جار پێتان ئه‌ڵێم
گه‌ر ساتێک خواتان ناسیبێ
تکای بێباکه‌کان سه‌خته و
ئه‌و ده‌رگایه‌م لێبکه‌نه‌وه و
وه‌ک من ڕه‌نجام با خواتان لێ نه‌ڕه‌نجێ
- Artist:Karwan Osman