شەوانە [Şawane] lyrics
شەوانە [Şawane] lyrics
شه‌وانه ئه‌و ده‌مانه‌ی شه‌و ده‌گاته کاتی نیوه‌ی شه‌و
خه‌ڵک نوستوون،له چاوی من که‌سه‌ر دیسان ڕه‌واندی خه‌و
سکووتێکی به‌سام سه‌رتاسه‌ری ئه‌م دێیه داده‌گرێ
دڵێی هه‌ر زینده‌وارێکی هه‌یه له‌و دێیه‌دا ده‌مرێ
له هیچ لا خشپهیک نایه،چرای ماڵێکی ناییسێ
به ئه‌سپایی له ماڵ دێمه ده‌رێ ده‌خوشم وه‌کوو نیسێ
تاکو و ته‌نیا به ئارامی ده‌چم بۆ گرده‌که‌ی به‌ر دێ
به دڵته‌نگی و کز و خه‌مناکی ڕاده‌کشێم له‌سه‌ر به‌ردێ
ده‌که‌م جا سه‌یری ئه‌ستێران و هه‌ڵده‌مژم شنه‌ی شه‌وبا
شه‌و بێده‌نگی چه‌ند خۆشه،هه‌میشه خۆزگه هه‌ر شه‌و با
وه‌کوو ئاواڵی چاک ئه‌ستێره‌کان گوێ ڕاده‌دێرن بۆم
هه‌تا بۆیان به‌یان که‌م موو به موو ڕازی ده‌روونی خۆم
کوڵم هه‌ڵده‌ستێ ئه‌و جاره و له به‌ر ده‌ردم ده‌نالێنم
هه‌تا ئاوری دڵم ده‌کوژێته‌وه ئه‌سرین ده‌بارێنم
شه‌وانه گه‌ر نه‌که‌م ئه‌و شیوه‌ن و ناڵین و گریانه
ده‌سووتێنێ وجودم ئاگری ئه‌م جه‌رگه بریانه
به‌ڵێ گریانی نیوه‌ی شه‌و ده‌کا ناسۆڕی دڵ مه‌رهه‌م
کوڵ و کۆم دادمرکێنێ و به‌جێ دێڵێ دڵی من خه‌م
- Artist:Necmedîn Xulamî
- Album:Arezuy Bînînî Tom Kird