ئاواتی [Awatî] lyrics
Songs
2024-11-21 14:10:04
ئاواتی [Awatî] lyrics
مەستانە دەناڵێنێت لەم گوڵشەنەدا کەناری،
وەستاوە لە سای سنوبول دەڵێی بەزمی بەهاری
دڵشادە بە لەنجەی گوڵ، پشکاوە بە بای بەهاری
حەیرانی چەمەنقومری دەڵێی بەزمی بەهاری
دەمسازە لەگەڵ مەستان، خەمڵیوە لەگەڵ خەیاڵاتی
بەزمێکە زەریف و جوان، ئاواتییە ئاواتی
دەمسازە لەگەڵ مەستان، خەمڵیوە خەیاڵاتی
بەزمێکە زەریف و جوان، ئاواتییە ئاواتی
بەزمێ لە چەمەنزاری سەرتاسەری کوردەواری
چەند خۆشە ئیلاهی چەند بەری خێڵ و دەواهی
ڕەنگینە دەر و دەشتی، سەرشانی کەل و هەواری
ڕەبی چە بەهەشتێکە چەم و دۆڵ و کەناری
وەک نەقشی دەسی ماهی شاخ و چەمەن و کانی
نەقشێکە زەریف و جوان، ئاواتییە ئاواتی
- Artist:Mazhari Xalqi
- Album:Bijareyên Mezher Xaliqî (1959-1986)