چاوەکەم [Çawekem] [Transliteration]
Songs
2024-11-19 03:37:07
چاوەکەم [Çawekem] [Transliteration]
چاوەکەم دوو چاوی مەستت پڕلە سیحر و جوانییە
پڕ شه‌رابی خۆشه‌ویستی و ئاره‌قی یەزدانییە
به‌ژن و باڵاکه‌ت نموونه‌ی هه‌یکه‌لی یۆنانییە
لار و له‌نجه‌ت مۆسیقایه، به‌سته‌یه گۆرانییە
هه‌ر به ته‌نیا خۆشه‌ویستی شک ئه‌به‌م ئه‌ی چاوه‌که‌م
سه‌روه‌تم ناوێ، بزه‌ی تۆ ئه‌و په‌ڕی ئاواتمه
گه‌رچی دڵداری له خاکی ئێمە دا ئه‌فسانه‌یه
هه‌ر به ته‌نیا بۆ کەسی خاوه‌ن ته‌لار و عانه‌یه
گیانه‌که‌م تەنیا دڵی من له‌و دڵه شێتانه‌یه
بێ ئه‌وه‌ی هیچ شک به‌رێ کوژراوی ئه‌و چاوانه‌یه
هۆنراوە: ئەحمەد ھەردی
- Artist:Çiya Medenî