ئاوێنە [Awena] [English translation]

Songs   2024-11-24 04:35:37

ئاوێنە [Awena] [English translation]

كچێ‌ بەسە كچێ‌ بەسە

دە وازبێنە لە ئاوێنە

بەس لەبەر دەم شووشەیەكا

هێندە لە خۆت ڕابم هێنە

كەم سەرنجی چاوت بدەو

ماسكارا بەس بەكاربێنە

ئەو شانەیەی دەستت دانێ‌

بەس پرچەكانت دابێنە

هێندە سەیری لێوت مەكەو

بەس قەڵەم لێوی پیابێنە

دوو دڵ مەبە لە ڕەنگەكەی

تەختیتەكەی مەشێوێنە

بڕوا بكە بڕوا بكە

ئاوێنەش غیرەت لێدەكا

وێلی بكە و بیشكێنە

ئاوێنەی تۆ چاوی منە

تۆ ئەو شۆخەی

بێ‌ مێكیاژ و ڕەنگ و بۆنیش

كێ‌ بتبینێ‌

خەیاڵی بێ‌ سەر و شوێنە

كچێ‌ بەسە كچێ‌ بەسە

دە وازبێنە لە ئاوێنە

بەس لەبەر دەم شووشەیەكا

هێندە لە خۆت ڕابم هێنە

شیعری ساڵح بێچار

Hamid Osman more
  • country:Iraq
  • Languages:Kurdish (Sorani)
  • Genre:Folk, Pop-Folk
  • Official site:
  • Wiki:
Hamid Osman Lyrics more
Hamid Osman Featuring Lyrics more
Hamid Osman Also Performed Pyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Artists
Songs