ئاوێنە [Awena] lyrics
Songs
2024-12-28 16:23:44
ئاوێنە [Awena] lyrics
كچێ بەسە كچێ بەسە
دە وازبێنە لە ئاوێنە
بەس لەبەر دەم شووشەیەكا
هێندە لە خۆت ڕابم هێنە
كەم سەرنجی چاوت بدەو
ماسكارا بەس بەكاربێنە
ئەو شانەیەی دەستت دانێ
بەس پرچەكانت دابێنە
هێندە سەیری لێوت مەكەو
بەس قەڵەم لێوی پیابێنە
دوو دڵ مەبە لە ڕەنگەكەی
تەختیتەكەی مەشێوێنە
بڕوا بكە بڕوا بكە
ئاوێنەش غیرەت لێدەكا
وێلی بكە و بیشكێنە
ئاوێنەی تۆ چاوی منە
تۆ ئەو شۆخەی
بێ مێكیاژ و ڕەنگ و بۆنیش
كێ بتبینێ
خەیاڵی بێ سەر و شوێنە
كچێ بەسە كچێ بەسە
دە وازبێنە لە ئاوێنە
بەس لەبەر دەم شووشەیەكا
هێندە لە خۆت ڕابم هێنە
شیعری ساڵح بێچار
- Artist:Hamid Osman