ئاوێتە بوون [Aweta Bûn] lyrics
Songs
2024-11-07 11:41:04
ئاوێتە بوون [Aweta Bûn] lyrics
نازانم چــۆن ئاوێتەت بم؟
گەر بەهەشتیت ، پێم بڵێ
تا کڕنوش بەم بۆ گشت خواکان
گـــــەر دۆزەخیت ، پێم بڵێ
تا زەمین پــــڕکـــەم لە تـــاوان
نازانم چــۆن ئاوێتەت بم؟
گەر خاکێکی داگیر کراوی پێم بڵـــــێ
تا پـــێستم بکــــەم بە ئاڵات
گەر وەک منیش قەرچێکیت
سنورێکم بۆ بکێشە
بۆ خۆت من بکە بە ووڵات
- Artist:Bijan Kamkar