با هه‌موو جوتیار و پاڵه‌و ڕەنجبهران [Ba Hemû Cutyar û Pale û Rencberan] [Transliteration]
Songs
2024-12-26 11:28:02
با هه‌موو جوتیار و پاڵه‌و ڕەنجبهران [Ba Hemû Cutyar û Pale û Rencberan] [Transliteration]
با هه‌موو جوتیار و پاڵه‌و ڕەنجبهران
یه‌ک گرن تا دەبنه هێز و پشتیوان
هه‌ڵگرن یه‌ک سه‌ر دروشمی هاوبه‌شی
بێ جیاوازی له‌سه‌ر ڕەمز و نیشان
هه‌ڵگرن پاچ و چه‌ک و بێڵ و قه‌ڵه‌م
هه‌ر له ڕۆشنبیر هه‌تا شوان و سه‌پان
کاکی کۆلاک دەس له گه‌ردەن هه‌ڵبه‌سێ
تا بڵێن ها، یه‌کێتی دەستی شکان
عه‌رز و ئاو بۆ چینی جوتیاری هه‌ژار
به‌رهه‌می نۆش کا وەک و نۆشی گیان
ئێوە شۆڕشگێر بن پێشڕەوتان هه‌یه
یه‌کێتی چه‌ن کۆشکی شاهانه‌ی ڕمان
کۆمه‌ڵێ سۆسیالیزم بونیاد بنێن
تاوەکوو ببنه نموونه بۆ جیهان
قه‌د لهبارووت و گوله و شه‌ستیر و خوێن
سڵ نه‌که‌ن، تا ئه‌چنه هه‌وارگه‌ی گه‌لان
ئێوە بنچینه و بناغەی کۆمه‌ڵن
نه‌زری شانی ئێوەیه ئه‌رکی ژیان
تێخرۆشن، تێ‌بکۆشن، کۆڵ نه‌دەن
تا به‌زۆر بیهێننه دەس مافی ڕەوان
نووکی پاچ و بیری ورد و هێزی له‌ش
ببنه بورکانێک له گیانی دوژمنان
قانع
- Artist:Sirûdî Kurdî / Sirûda Kurdî