بەجێم مەهێڵە [Bajem Mahela] [Transliteration]

Songs   2024-11-07 10:49:36

بەجێم مەهێڵە [Bajem Mahela] [Transliteration]

ئاسمانی دڵم گیراوە

دونیات بە سەرم دا ڕوخاوە

چ ئاگرێکە لە ناو دەروونمە،

کە وا ناخی من سوتاوە

دەکرێ نەڕۆێ، بمێنیەوە

ئاخر شێعرم بخوێنیەوە

دەکرێ نەڕۆێ، بەجێم نەهێڵی

ڕووناکاییم لێ وەرنەگریەوە

ئەی ئەو کەسەی هەتا ئەبەد

لە دڵ فەرامۆش ناکرێی

تۆ مۆمێکی لە ناو ژینم

کە هەرگیز خامۆش ناکرێی

ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی ڕوحم دایم

به‌ره‌و خه‌یاڵت باڵ ده‌گرێ

ده‌کرێ نه‌ڕۆی، به‌جێم نه‌هێلی

با شێعری من ته‌نیا نه‌مرێ

ئه‌وشۆ له‌سه‌ر له‌وحه‌ی دڵم

نه‌خشه‌ی چاوی تۆ ده‌کێشم

هه‌تا ببێته‌ مه‌رحه‌مێک

بۆ گشت زام و ده‌رد و ئێشم

ئه‌ی ئه‌و نیگای ئه‌ستێره‌ییت

که‌ ڕاده‌خشێ له‌ ژینی من

مه‌رۆ ئازیزم، جێم مه‌هێڵه‌

له‌ گەڵما به‌ ئه‌وینی من

Navid Zardi more
  • country:
  • Languages:Kurdish (Sorani), Kurdish (Kurmanji), English
  • Genre:
  • Official site:
  • Wiki:
Navid Zardi Lyrics more
Navid Zardi Featuring Lyrics more
Navid Zardi Also Performed Pyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Artists
Songs