باران بارانە [Baran Barana] lyrics

Songs   2024-07-04 08:02:09

باران بارانە [Baran Barana] lyrics

'' باران بارانه‌''

باران بارانە، نم-نم تەڕمیکرد

چاوەکەت نەسرین، لە دین دەرمیکرد

ئەمڕۆ لە ڕۆڕۆی دڵەکەی ناشادم

دۆستی دوور وڵات کەوتۆتە یادم

باڵاکەت بەرزە وەک چنار لێو چەم

ڕەنگەکەت زەردە وەک ڕەنگەکەی خۆم

بڕوانە پێما، با خەفەت نەخۆم

تاڵێ لە زوڵفت هات بە دەستمەوە

بەندی دڵ دەپسێ، پێی دبەستمەوە

سێ جار بەو مانگەی خەرمانەی داوە

هێشتا مەیلی تۆم بە کەس نەداوە

Sana Barzanji more
  • country:Iran
  • Languages:Kurdish (Sorani), Kurdish (Kurmanji), Kurdish (Xwarin)
  • Genre:
  • Official site:
  • Wiki:
Sana Barzanji Lyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Artists
Songs