به‌ژن ڕێک [Bejîn rêk] lyrics

Songs   2024-12-26 10:53:26

به‌ژن ڕێک [Bejîn rêk] lyrics

ئه‌ی به‌ژن ڕێک، له‌نجه‌ جوان، خاوه‌ن سه‌رنج، شێوه‌ت په‌ری

بۆ نیگایه‌ک وێڵ و شه‌یدام، باڵی شیعرم هه‌ڵوه‌ری

هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م دیوه‌ چاوت چووته‌ ژێر برژه‌نگی ڕه‌ش

وه‌ک گه‌لاوێژن مه‌به‌ستن بۆ سه‌رنجێک ئاڵ و گه‌ش

تیشکی ڕووت کاتێ له‌ ده‌ریای وردی ئه‌ندێشه‌م ئه‌دا

خشڵی شیعرم وا ئه‌ڕازێ بووکی هه‌ر‌ جوانتر ئه‌کا

وه‌ک په‌پووله‌ گیانی تینووم بۆ قومێ عه‌تری نیگات

دێت و ده‌ڕوا و هه‌ر شنه‌ی دێ تا به‌ برژانگت بگات

جا که‌ تێر بوو و له‌ باخچه‌ی دیمه‌نی پاراوی تۆ

تێر مژی غونچه‌ی سرنجی پڕ گوڵاوی چاوی تۆ

دێم له‌ چاوی عه‌شقی تۆدا بۆ ژیان هه‌نگاو ئه‌نێم

مه‌ست ئه‌بم به‌و بۆنه‌ خۆشه‌‌ئو به‌سته‌ بۆ چاوت ئه‌ڵێم

Necmedîn Xulamî more
  • country:
  • Languages:Kurdish (Sorani)
  • Genre:
  • Official site:
  • Wiki:
Necmedîn Xulamî Lyrics more
Necmedîn Xulamî Featuring Lyrics more
Necmedîn Xulamî Also Performed Pyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Artists
Songs