بریندارم [Birîndarim] lyrics

  2024-06-30 09:20:07

بریندارم [Birîndarim] lyrics

چه‌ندی گه‌ڕام له‌ شاران

نه‌م‌دی که‌س وه‌ک تۆ جوان بێ

کیژۆڵه‌ نه‌شمیلانه‌که‌ی جاران

چۆن‌ ده‌بێ نێوانمان وابێ

به‌یادی سه‌یرانەکی ناوداران

بریندارم، بریندارم

دێتەوە بیرت گیانە 

چاو چاوانەی سەر بانێ

دەس لە ملانەی بن دیواران گیانە

ماچ و موچی ئێوارەی سەر کانی

بە یادی ئەو هەموو جێیە جوانە

بریندارم، بریندارم

ئێستاش مەیلم هەرماوە

دڵ یەکەو نەگۆڕاوە

ئێستاش دەنگدانەوەی چرپەی دوانت

لە گوێما وەکوو خۆی ماوە

بەیادی هەموو جێیەکی جوانت

بریندارم، بریندارم

Homar Dzayi more
  • country:Iraq
  • Languages:Kurdish (Sorani)
  • Genre:Classical
  • Official site:
  • Wiki:
Homar Dzayi Lyrics more
Homar Dzayi Also Performed Pyrics more
Excellent recommendation
Popular