بیرتان ئەکەم [Birtan Akam] [Transliteration]
Songs
2024-11-25 21:42:50
بیرتان ئەکەم [Birtan Akam] [Transliteration]
هەموو شەوێ کۆتری دڵم
باڵ ئەگرێت و بەرەو لای ئێوە ئەفرێ
لەپێشاندا لەسەر لوتکە لا ئەدات و
روو لە ئێوە و روو لە شەوقی
سەر شەقام و سەر کۆڵان
ناو ماڵەکان لەنگەر ئەگرێ
ئەمجا بەرەو کورەی دڵتان هەڵدەفرێ
بیرتان ئەکەم لەم غوربەتە سەختەمەوە بیرتان ئەکەم
لەم ئازارە بێ کۆتایی بێ بنەوە بیرتان ئەکەم
ئارەزووی دیدارتان ئەکەم بیرتان ئەکەم
هەموو شەوی لە مرواری فرمێسکی ئەم غوربەتەوە
ملوانکەیەک ئەهۆنمەوە بۆ ملی جوانی شارەکەم
هەموو شەوێ لە گوڵزاری ئەم غوربەتە
چەپکێ گوڵی سور ئەچێنم بۆ ناو گوڵدانی شارەکەم
هەموو شەوێ دێم لە دەرگای دڵتان ئەدەم
هاوار ئەکەم بیرتان ئەکەم
هەموو شەوێ کۆتری دڵم هەڵدەفرێ و
لەلای ئێوە لەنگەر ئەگرێ
هەر لای ئێوەش ئەبێ بمرێ ،بیرتان ئەکەم
هۆنراوە: شوان کابان
- Artist:Adnan Karim