بڵێن به یار [Blen ba Yar] [Transliteration]
Songs
2024-11-21 18:48:10
بڵێن به یار [Blen ba Yar] [Transliteration]
خۆزگه‌م به ساڵی ڕابردوو
عومری كوتری دڵداریم بوو
له پـڕ هات‌و، له‌ناكاو چوو
یه‌ك پـڕ به دنیا ئاره‌زوو
جێ مابووم له پاری مردوو
بڵێن به یار، بڵێن به یار، یاری نازدار
سه‌د هه‌زار جار خۆزگه‌م به پار، خۆزگه‌م به پار
ڕۆژ نه‌بوو چاوم به دیدار
شاد نه‌بێ، نه‌سره‌وێ ئازار
ڕۆژ نه‌بوو یار به له‌نجه‌و لار
چه‌شنی ئاسكی هه‌رده‌ی به‌هار
نه‌مپیێكێ نیو نیگای خومار
بڵێن به یار، بڵێن به یار، یاری نازدار
سه‌د هه‌زار جار خۆزگه‌م به پار، خۆزگه‌م به پار
بڵێن به یار بێ ناوچاوێ
دیمان له‌تاو دووری، تاوێ
ئه‌یـڕشت له فرمێسك لافاوێ
به یادی باڵا لاولاوێ
چاوڕه‌شێ، ئه‌گریجه خاوێ
بڵێن به یار، بڵێن به یار، یاری نازدار
سه‌د هه‌زار جار خۆزگه‌م به پار، خۆزگه‌م به پار
خۆزگه‌م به پار، منی هه‌ژار
هۆنراوه: عەبدوڵڵا گۆران
- Artist:Mazhari Xalqi