چەنـێ دووربم [Chane Dur Bm] [Transliteration]
Songs
2024-11-07 10:54:00
چەنـێ دووربم [Chane Dur Bm] [Transliteration]
چەنێ دووربم بێخەمبە لێم ، لە هەر کوێ بی نزیکی لێم
بێجگە لە تۆ بادەی هیچ کەس هەرگیز هەرگیز سەر لێو نانێم
شەماڵیش بم کە هەڵم کرد بەرەو مەنزڵگای تۆوە دێم
هەر تەمەنای بادەی تۆمە ، دەمی تینوو ئاو پڕژێنکەم
هەر بۆ جوانی تۆ ئەنوسم ، ناوی شعر ئەنێمە سەر دەم
شعرەکانم وەک خێڵەکی ، دەواریان لای تۆ هەڵئەدەم
تۆ ئەو دەم و ئەو زمانەی کە هۆنراوەی پێ ئەهۆنم
تۆ لاپەڕەی ئەو دیوانەی بەسەرهاتە بۆ ئەوینم
جوانی هەموو کوێستانەکان لە چاوی تۆدا ئەبینم
لە ئازارا وا تل ئەخۆم ، وەرە ئازار شکێنی من
بێ تۆ لە ناو شعرەکەی خۆم غەریبم یا کەسێکـی ون
دەروێشێکی ڕێگای عەشقم هەر تۆی تەکیەو خانەقای من
- Artist:Bahjat Yahya