جارێ [Chara] lyrics

Songs   2024-07-04 09:01:18

جارێ [Chara] lyrics

نە لە تۆ تێئەگەم نە خۆم

جارێ ئەڵێی ھەتاویت و

جارێ ڕووناکی کزی مۆم

ھەرچەند ئەکەم بۆم دەرناکرێی

لە دڵم لە دڵم لە دڵم

نە لە تۆ تێئەگەم نە خۆم

بۆت جێدێڵم و خۆم ئەڕۆم.

نە لە تۆ تێئەگەم نە خۆم

بۆت جێدێڵم و خۆم ئەڕۆم

لە ئەوینتا لە یەک کاتا

بەھەشت و دۆزەخم دیوە

نازانم بۆ ئەو خودایە

تۆی لە چارەی من نووسیوە

لە ئەوینتا لە یەک کاتا

بەھەشت و دۆزەخم دیوە

نازانم بۆ ئەو خودایە

تۆی لە چارەی من نووسیوە

خۆ پێت ناڵێم لێت بێزارم بریندارم

دڵنیابە ئەویندارم

زیاتر لەوەی ئەیبیستی لەسەر زارم

بەڵام چیبکەم بێ قەرارم

ئەوینت شیرینەو تاڵیشە

ڕاستیەو ئەڵێی خەیاڵیشە

دووری تۆ دزێوە و جوانیشە

مردنە و ژیانە و مانیشە

ئەوینت شیرینەو تاڵیشە

ڕاستیەو ئەڵێی خەیاڵیشە

دووری تۆ دزێوە و جوانیشە

مردنە و ژیانە و مانیشە

لە ئەوینتا لە یەک کاتا

بەھەشت و دۆزەخم دیوە

نازانم بۆ ئەو خودایە

تۆی لە چارەی من نووسیوە

لە ئەوینتا لە یەک کاتا

بەھەشت و دۆزەخم دیوە

نازانم بۆ ئەو خودایە

تۆی لە چارەی من نووسیوە

Sana Barzanji more
  • country:Iran
  • Languages:Kurdish (Sorani), Kurdish (Kurmanji), Kurdish (Xwarin)
  • Genre:
  • Official site:
  • Wiki:
Sana Barzanji Lyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Artists
Songs