چاوەنواڕی [Chawanwari] lyrics
چاوەنواڕی [Chawanwari] lyrics
هەموو شەو چاوەڕێم بەڵکم بە مەخفی یاری جانی بێ
لە تاریکیی شەوا شوعلەی چرا موشکیل نیهانی بێ
چرای ئەووەڵ شەوی قەبرم گڕەی دڵمە لە هیجرانت
بە سروەی بای ئەجەل شەمعی حەیاتم هەر کە فانی بێ
لە سەحرای مەحشەریشا یاری من تەرکی ستەم ناکا
فیدای ئەو شۆخە بێ ڕۆحم کە جەوری دوو جیهانی بێ
لیقا خواهیش دەکەم دایم کە بنوێنێ وەلێ ناچار
ڕەزام حەرفێ لە جوابت بشنەوم گەر لن ترانی بێ
بە شێوەی چەنبەریی قەددی خەمیدەی پیری بێتاقەت
دەبێ فیکرێ بکا یار ئەر غورووری نەوجەوانی بێ
بەجوز مانی، موسەوویر قەوسی ئەبرۆی وی نەکێشاوە
کە مانی نەقشی کێشا بێ دەبێ هەروا کەمانی بێ
وەفا داغی نەکا گەر دڵ بە کزلک چاکە دوولەت بێ
زوبانی پێوەدا عەقرەب کەسێ سیدقی زوبانی بێ
ڕەوانی کۆهکەن با تازە کا تەقریری شیرینم
بە شیرینیی لەبت ناگا شەکەر با ئیسفەهانی بێ
خەمۆشی بەسیەتی سالم برینی باتینی کوشتمی
نیهانی تا بە کەی خوێنم حەنای پەنجەی فڵانی بێ
- Artist:Adnan Karim
- Album:Emshaw