چاوه ڕوانی بێ هوده [Chawi rwani be huda] [Transliteration]
Songs
2024-11-21 17:40:28
چاوه ڕوانی بێ هوده [Chawi rwani be huda] [Transliteration]
هه‌موو ڕۆژێ له‌به‌ر سه‌یری بتی ئه‌و به‌ژنو باڵایه
له‌سه‌ر ڕێیدا ده‌وه‌ستم من،هه‌تاکو ئاوی پێ دایه
به دوو چاوێ که شه‌وقی چاوه‌ڕوانی ئه‌یتروکێنێ
به دوو چاوێ که سڕڕی قوڵی لاوێتی ئه‌درکێنێ
سه‌رنجی ڕێ ئه‌ده‌م،ڕێگا،هه‌مو شێوه‌ی ئه‌وی تیایه
وه‌کو دنیا له ناو جوانی ئه‌وا توا بێته‌وه وایه
شنه‌ی با، باسی جوانی ئه‌و به‌گوێی مندا ئه‌چرپێنێ
هه‌موو ده‌ر که‌وتنی شۆخێ دڵی من دا ئه‌خورپێنێ
به‌ڵام خورپه‌ی ته‌واوی دڵ له‌گه‌ڵ هه‌نگاوی ئه‌ودایه
که سه‌رتاپا له ئاوازی به‌هه‌شتی خواوه په‌یدایه
به‌ڵێ کاتێ که ئه‌و ده‌ر که‌وت،ئیتر من بێ سه‌رو شوێنم
به تیشکی خۆری جوانی ئه‌و،به جارێ قوڵپ ئه‌دا خوێنم
وه‌کو چۆن نه‌ونه‌مامێ،گه‌رده‌لول ئه‌یبات و ئه‌یهێنێ
له‌شم مووچڕکی دڵداری وه‌ها ناخی ئه‌بزوێنێ
ئه‌حمه‌د هه‌ردی
- Artist:Qadr Kaban