چونی بی من [Chooni bi man] [Kurdish [Sorani] translation]
Songs
2024-11-23 12:42:43
چونی بی من [Chooni bi man] [Kurdish [Sorani] translation]
ئەى هاودەمى ڕۆژگار چۆنى بێ من؟
ئەى خەمخۆر و دڵنەوا , چۆنى بێ من ؟
من لە ئامێزى پایزدا زەردم بێ تۆ
تۆ لە ئامێزى بەهار , چۆنى بێ من ؟
ئەى ژیانى جەستە و توانام هەموو تۆ
گیان و دڵى , ئەى دڵ وگیانم هەموو تۆ
تۆ هەبوونى من بووى لە هەموو ساتەکانى من
من نەبووم لە تۆ لەو ساتە هەموو تۆ
عیشقت چۆتە دڵم و شادى لەناو چوو
دووبارە هات و لەپێش چاوم چوو
گووتم بە تەکلیف دوو سێ ڕۆژ بمێنە
مایەوە و ئێستا ڕۆشتنى لە یاد چوو
ئەى لە ناو دڵى من , هیوا و ئاواتم هەموو تۆ
هەست و بیر و هۆشم هەموو سەوداى تۆ
هەرچەند دەڕوانمە ڕۆژگار
هەرچەند دەڕوانمە ڕۆژگار
ئەمڕۆ هەموو تۆیى
ئەمڕۆ هەموو تۆیى
سبەیش هەموو تۆ
سبەیش هەموو تۆ
(F68)
- Artist:Homayoon Shajarian