دووری تۆ [Dûrî To] lyrics
دووری تۆ [Dûrî To] lyrics
خۆ ئه‌تزانی دڵم بێ تۆ وڵاتێکه بێ ئاڵایه
وه‌کوو له‌یلا بۆ مهجنوونێک زۆر شه‌یدایه
ئیتر بۆچی بێ باکانه هه‌موو ڕۆژێک به‌جێم دێڵی
ئازیزه‌که‌م نه‌مده‌زانی چاو به گریان دهمخهوێنی
ده پێم بڵێ بێ تۆ گیانه چۆن ڕۆژگارم به سه‌ر به‌رم
ئیتر دڵم به چی خۆش که‌م، ڕازه‌کانم بۆ کێ بڵێم
خۆشه‌ویستم کاتێک دڵمان دایه ده‌ستی خۆشه‌ویستی
دڵنیا به که به خواستی ئێمه نه‌بوو، قه‌ده‌ر ویستی
هه‌موو ڕۆژێک له دووری تۆ هاوار ئه‌که‌م، هاوار بۆ تۆ
ژینم ناوێ من به بێ تۆ، سووتام، مردم له دووری تۆ
هاوار گیانه چی بکه‌م بێ تۆ، سووتام، مردم له دووری تۆ
ئازیز مه‌ڕۆ ده‌ردی دووری گڕ به‌رده‌دا له ده‌روونم
ڕۆژیک بڕوا‌و تۆ نه‌بینم دڵنیا به بێ‌شک ئه‌مرم
هه‌موو رۆژێک له دووری تۆ هاوار ئه‌که‌م، هاوار بۆ تۆ
ژینم ناوێ من به بێ تۆ، سووتام، مردم له دووری تۆ
ئاخر گیانه ساڵانێکه من به عه‌شقی تۆ ئه‌ژیم
ڕۆژێک بڕوا‌و تۆ نه‌بینم دڵنیا به بێ‌شک ئه‌مرم
شيعرى :فارق فەقی عەبدۆڵڵا
- Artist:Dilnia Razazi