دووری [Dûrî] [Transliteration]
Songs
2024-11-06 08:24:24
دووری [Dûrî] [Transliteration]
دەردی دووری، دەردی دووری کوشتمی
دەردی وشیاری و سەبووری کوشتمی
یادی یارانی و وڵاتم ڕۆژ و شەو
لێ حەرام کردم قەرار و خواردن و خەو
خەمڕەوێنێک لێرە من ناکەم بەدی
چۆن پەنا بۆ مەی نەبەم؟ ساقی! ئەدی
نابینم خاکی شارو وڵات و خۆم
نابینم ناسیاو و دۆست و یاری خۆم
ڕوو لە هەر لایەك دەکەم نامۆیە بۆم
نابینم جێژوان و کەونە لانی خۆم
شەو دەکێشم شەونخونی و بێ خەوی
رۆژ دەچێژم دەرد و داخی بێ ئەوی!
- Artist:Ciwan Haco
- Album:Dûrî (1993)