دێوەرە و کەر [Dêwere û Ker] [Transliteration]
Songs
2024-12-27 17:37:30
دێوەرە و کەر [Dêwere û Ker] [Transliteration]
دێوەرەیەک بە سواری کەر
ڕێيەکی دووری گرتە بەر
نەیهێڵا کەر بدا بێنێ
تا ڕێيان کەوتە بژوێنێ
کەر کە بينی وا لەو ناوە
گياوگۆڵ سەری پێوەناوە
میوانی گەورەی سروشتە
!نە خێو، نە باری لە پشتە
بە زەڕەزەڕ، بە غارەغار
دنيای هەموو کردە بەهار
لەپڕ خاوەن کەری زۆرزان
هەستی کرد وا لەوديو تەلان
هەرا و هۆريا و دەنگەدەنگە
!ئيتر زانی کاری لەنگە
گوتی: “کەرە گيان، گوێ گرە
!ئەوە دەنگە دەنگی ڕێگرە
هەتا زووە با بارت کەم
"لە ڕێگران ڕزگارت کەم
...کەر دايە قاقای پێکەنين
!گوتی: “قوربان، هاوڕێی شيرين
بارەکەی من لە خۆت بار کە
.هەتا زووە خۆت ڕزگار کە
کە من کەر بم، بارەبەر بم
کورتان لە پشت، هەشبەسەر بم
فەرقی چييە؟ دەرد هەر دەردە
!"کەری تۆ بم، يا هی جەردە
- Artist:Abdulla Pashew