داری ئازادی [Dari Azadi] [Transliteration]
Songs
2024-11-29 23:52:29
داری ئازادی [Dari Azadi] [Transliteration]
داری ئازادی بەخوێن ئاو نەدرێ, قەت بەر ناگرێ
سەربەخۆیی بێ فیداکاری ئەبەد سەر ناگرێ
پیاو ئەبێ بۆ سەندنی هەققی لەمردن سڵ نەکات
ھەر بڕووخێ بەس نییە, تاکو نەسەنرێ, نادرێ
کورد ئەگەرچی موددەتێکە دیل و داماوە
بەڵام باوەڕت بێ ڕۆحی میللی ھەر ئەمێنێ, نامرێ
قه‌ت مه‌ڵێن دوژمن به‌هێزه تۆپ و ته‌ییاره‌ی هه‌یه
ئیتیفاقتان ئه‌گه‌ر هه‌بێ زۆر زه‌حمه‌ته خۆی ڕاگرێ
نێر و مێ ھەردوو بەجووتە بۆ وەتەن ھەوڵێ نەدەن
دوورە دەرچوونی لە دیلی, مەل بە باڵێ نافڕێ
فایەق بێکەس
- Artist:Adnan Karim